کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی  و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ :31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share