نەوزاد شێخ کامیل: جوتیارانی هەولێر و دهۆک ناتوانن پارەی گەنمەکانیان وەرگرن

ئێستادا دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە لە بانکی تی.بی.ئای، پرۆسەکە لە هەولێر و دهۆک وەستاوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە لە بانکی تی.بی.ئای، لە هەولێر و دهۆک جوتیاران ناتوانن پارەی گەنمەکانیان وەربگرن، لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەداین”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە سلێمانی دووەم رۆژی پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمە بەسەر جوتیاراندا، بەپێی رێنماییەکان ئەو جوتیارانەی کە کەمتر لە 50 تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە، دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
Total
0
Share