ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی (خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، بەرکوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ (وەزارەتی پەروەردە، دارایی و ئابوری، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ) مووچەکانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی خشتەکە سبەینێ هەینی مووچە دابەش ناکرێت و رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو پرۆسەکە بەردەوامدەبێت.