نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

لێپرسراوی بەشی مۆلیدەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئەیلول، بە 41 دینار دیاریکرا.

زوبێر خدر، لێپرسراوی بەشی مۆلیدەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “بۆ مانگی ئەیلول، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئه‌مپێر،41 دینارە”.

وتیشی،‌ “ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەباکەیان نەبووە بە پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەکانیان كاردەكەن”.

سەبارەت بە نرخی کیلۆواتی سیتییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی کیلۆوات ئاوەری ستییەكان 250 دینارە، ئەو سیتییانەی كە كارەبای نیشتمانیان نییە و تەنیا كارەبای مۆلیدەیان هەیە نرخی کیلۆواتیان 234 دینارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share