بانکی بابان: یەکەم بڕەپارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

بەڕێوەبەری بانکی بابان رایدەگەیەنێت، یەکەم بڕەپارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە بانکەکەیان و بڕەپارەکەی دیکە نێردراوە بۆ بانکەکانی دیکە.

شەونم محەمەد، بەڕێوەبەری بانکی بابان لە سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “یەکەم بڕەپارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە بانکەکان، کە 25 ملیار دینارە، لەو بڕەی پارەیە پێنج ملیار و 230 ملیۆن دیناری لە بانکی بابان دابەشدەکرێت، بڕەکەی دیکە بۆ بانکەکانی دیکە نێردراوە”.

وتیشی، ” جوتیاران پێویستە سەرەتا بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان سەردانی سایلۆی پیرەمەگرون بکەن و پاشان سەردانی بانکەکان بکەن، چونکە رێکار و وردبینیانەییەکان لەوێ دەگیرێنەبەر”.

باسی لەوەشکرد، “پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە بە خێرایی و بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجامدەدرێت، جوتیاران پاش هێنانی چەکەکانیان دەستبەجێ پارەکەیان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاهور جەنگی بورهان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێوەرنەگیراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی رایگەیاندووە هیچ دانپێدانانێکی بەزۆر لێوەرنەگیراوە. دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی…
Total
0
Share