ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیربوونی بەخۆیەوە بینی، پاش ئەوەی حکومەتی ئەمریکا شکستی هێنا لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس 26 سەنت چووە سەر نرخەکەی و هەر بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی پلانەکانی ئۆپێک بۆ زیادکردنی خستنەڕووی نەوت و داخستنی حکومەتی ئەمریکا بەهۆی شکست لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە، نرخی نەوت کەمێک بەرزبوونەوە و جێگیربوونی بەخۆیەوە بینی.