30ی ئەیلولی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی وەرگێڕان دەستنیشانکراوە.
ئەمڕۆژە لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە مەبەستی رێزگرتن لە وەرگێڕەکان دیاریکراوە کە رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە کۆکردنەوەی گەلان و ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن، هاوکاری و بەشداریکردن لە گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی، زانستی، هونەری، لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە لەڕووی بەرهەمهێنان لە وتاری گشتیی نێودەوڵەتی و پەیوەندیی نێوان کەسەکان زۆر گرنگە.