دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە رۆما کۆببنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، پێش ئەوەی بەرەو رۆما بەڕێبکەوێت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی پاپا فرانسیس، رایگەیاند، لە رۆما چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە بیانییەکان ئەنجامدەدات.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بڕیارە لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە، ترەمپ وتی، “باشە، ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەیەکمان هەبێت”، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕوو.
پاپا فرانسیس، رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆچی دوایی کرد و رۆژێک دواتر حکومەتی ڤاتیکان بە فەرمی رایگەیاند، پرسەکەی رۆژی شەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێوەدەچێت.