نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی شکاند

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 65 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 869 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 804 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش باس لەوە دەکەن، نرخەکەی لە داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share