جارێکی دیکە زێڕ ریکۆردی بەرزترین نرخی خۆی شکاندەوە

نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمجارە هەموو ریکۆردەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆی شکاند و گەیشتە بەرزترین نرخی مێژووی خۆی.

شەوی پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 2692 دۆلار، هاوکات، نرخی کیلۆیەک لە کانزاکە گەیشتە 86 هەزار و 560 دۆلاری ئەمریکی.

بەشێک لە چاودێرانی ئابوریی جیهانی باس لەوەدەکەن، کوژرانی یەحـ.ـیا سـ.ـنوار، و راگەیاندنی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتی، ئیـ.ـسرائـ.ـیلەوە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بووە.

دوو هۆکاری دیکە هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، یەکێکیان پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ئەوەی دیکەش پەیوەندیدارە بە رێژەی سوودی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا کە کەمکراوەتەوە.

بە گوێرەی داتاکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی زێڕ 30% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە کە ئەوەش بەرزبوونەوەیەکی پێوانەییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە ئاڵوگۆری دۆلار رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندیی عێراق دەستەوارەی سێیەمی ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی دۆلار راگەیاند. بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستەوارەكە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت،…
Total
0
Share