ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ باسمان لە چۆنیەتیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غـەززە کرد

دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسیان لە چۆنیەتیی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە کردووە و نزیکن لە چارەسەری کێشەکە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “زۆر نزیکین لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆن، لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی چۆنییەتی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەمان کرد”.

هاوکات لە کاتی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەستپێکردنی گفتوگۆى فەڵەستین و ئیسرائیل ئازادکردنى بارمتەکان، لەخۆدەگرێت.

کۆشکی سپی باسی لەوەشکرد، پلانەکەى ترەمپ بەشێوەیەکە نابێت حـەماس لە سنووری غەززە بمێنێت، هەروەها ئیسرائیل هێزەکانى لە غەززە دەکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی پلانەکەى ترەمپ، ئیسرائیل 250 زیندانى هەمیشەیى و 17 هەزار گیراوى فەڵەستینى ئازاد دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share