وەزارەتی خوێندنی باڵا: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، سبەینێ کۆتا وادە و دەرفەتە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە هەوڵەکانتان چڕبکەنەوە، چونکە کات بەرەو کۆتایی دەڕوات و سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە”.

ئەمەش لەکاتێکدا دێت، ساڵانی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا پاش کۆتاییهاتنی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، بۆ چەند رۆژێکی دیکە وادەکەی درێژدەکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ كوشتنی سەركردەیەكی باڵای داعشی بە هاوكاری هێزەكانیان لەگەڵ عێراق و هەرێم راگەیاند

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هاوكاری هێزەكانی حكومەتی هەرێم و عێراق، كوشتنی بەرپرسێكی باڵای داعش و چەنت تیرۆریستێكی…
Total
0
Share