بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئاساردا و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا، دەستگیرا بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا، کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.
پۆلیس دەشڵێت، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی 1980 – ک، غ، م لەدایکبووی 1985 – ن، س، ر لەدایکبووی 1985) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24/4 لە یاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2021ـی ئاسار، راگیراون و لێکۆڵینەوە لهگهڵیاندا بەردەوامه.