دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.
دۆناڵد ترەمپ بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، “دانوستانەکان لەبارەی پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە کەرتی غـ.ـەززە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، وەڵامدانەوەی باش لەلایەن ئیـ.ـسرائیـ.ـل و سەرکردە عەرەبییەکان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئومێدم لە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆم لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ بگەینە رێککەوتنی کۆتایی”.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لە کۆشکی سپی کۆببنەوە، پلانی ئاشتی لە کەرتی غـ.ـەززە کە لەلایەن ترەمپەوە پێشنیازکرابوو گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.