بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەیشت و لەبارەی رێککەوتنی نەوت گفتوگۆیان کرد.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەیشت و لە سەرەتای پەیوەندییەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زۆر سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ ئەو هەموو هەوڵ و کۆشش و دەستپێشخەرییانەی کە لە ماوەکانی رابردوودا داویەتی بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پیرۆزبایی خۆی پێراگەیاندن.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سودانی، رۆڵی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرزنرخاند وەک کارەکتەرێکی سەرەکی لە بونیادنانی ئەو رێککەوتنەدا و رایگەیاند، “ئەو رێککەوتنە دەستپێکێکە نەک تەنیا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، بەڵکو چارەسەرە بۆ بووژانەوە و وەبەرهێنانی زیاتر لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان و عێراق.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و پیرۆزبایی رێککەوتنەکەی لێکرد و رایگەیاند، بە هیواین سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێککەوتنە وەک ماف و بەپێی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ببێتە هۆکاری سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.

هاوکات پابەندبوونی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بە رێککەوتنەکەوە بە پێویست زانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ…
زیاتر ببینە

كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابیندەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم چەند بڕیارێیكی نوێی دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكان دابینكردنی كارەبای بەردەوامە بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share