به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگەیاند، کارکردن لە گەورەپرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەردەوامە و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا پرۆژەکە تەواوببێت.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم ئاشکرایکرد، “گوژمەی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ 114 ملیار دینارە و لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابیندەکرێت، بەشی یەکەمی پرۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 81٫600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا هه‌یه، سەنتەری قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی رزگاری، ئاغجەلەر و دەیان گوندی ناوچەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن”.
راشیگەیاند، “کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بۆ ئاوی خواردنەوە بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و WHOیە، کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتیدان”.
باسی لەوەشکرد، كاركردن له پرۆژەکە به‌رده‌وامه و ئێستا به ڕێژه‌ی زیاتر له 20%ی كاره‌كان ته‌واوكراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كان ته‌واوبكرێن.