لەبارەی کارەباوە ژمارەیەک لە گەڕەکی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پچڕانی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییانی گەڕەکەکانی قولەرەیسی و راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی راپەڕین و قولەرەیسی دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەرەکانی 330 و 331 و 332 و 333 و 334 بەهۆی تەقینی کێبڵێک لە ویستگەی گۆڕینی کارەبای هەڵگورد کارەبایان بڕاوە.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share