پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هەرێمی كوردستان گرنگی بە كەرتی تایبەت بدات و دەشڵێت، “پێنەدانی مووچە بە مووچەخۆران و خانەنشینان مایەی قبووڵكردن نییە”.

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زۆرباشی بەدەستهێناوە و پێویستە پارێزگاری لێبكات و جگەلەوەش رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەبارەی بودجەوە چارەسەرێكی كاتییە.
راشیگەیاند، سەقامگیریی هەولێر و بەغداد لە بەرژەوەندیی هەمووانە و پێویستە هەرێم لەناوخۆدا یەكگرتووبێت و نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن و پێویستە چارەسەری درێژخایەن بۆ كێشەكانی هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە.
وتیشی، “كێشەكانی بودجە چارەسەرنەكرێت دۆخەكە بەم شێوەیە ناڕوات و هەمووان چاوەڕێی ئەوەین هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە”.

پلاسخارت دەشڵێت، “نیگەرانین لە رەوشی ئازادیی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان و ئێمە ئامادەین بۆ هاوكاری لە گەشەپێدانی تواناكانی گەنجان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدار بازیانی: سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا كردم

رۆژنامەنووس، بەشدار بازیانی ئەمڕۆ ئازادكرا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم كە مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا…
Total
0
Share