قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و کارکردنی هەمەلایەنەیە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو روویەکەوە.

باسی لەوەشکرد، زۆر سوپاسی تیمەکانی دانووستانکار و ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی گەورە بوون بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان و بەبێ ئەوان ئەم دەستکەوتە گرنگە بەدی نەدەهات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون

بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە…
Total
0
Share