وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی و خۆراکیی تورکیا.

مەهمەت عەلی کلیچکایا، بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، “لە ساڵی 2024ـدا هەناردەکردنمان بۆ 261.8 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 1.07%ـی کۆی بازرگانیی جیهان. لە مانگی یەک تاوەکو مانگی ئابی 2025، هەناردەکردنمان گەیشتووەتە 178 ملیار دۆلار، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بە رێژەی 4.3% زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق یەکێکە لە بازاڕە دیارەکان بۆ بەرهەمە تورکییەکان.

ئەوەشی وت، “تورکیا لە ئاستی جیهانیدا وەک دابینکەرێکی خۆراکیی، متمانەپێکراوە و هەناردەکردنی شتومەکمان بۆ دەرەوە، بەراورد بە ساڵی 2002، زیاتر لە نۆ هێندە زیادیکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share