وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، هۆتێلی پێنج ئەستێرە بۆ حاجییان دابیندەکرێت.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، ساڵی داهاتوو هۆتێلی پێنج ئەستێرە بۆ حاجییان دابیندەکرێت.
وتیشی، “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڕیاردراوە ئەو هۆتێلانەی بۆ حاجییان دابیندەکرێن لە حەرەمی مەدینەوە نزیکبن”.