پێشەوا هەورامانی: سبەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد دەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە، حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی حەوت، رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەمانەوێت رێککەوتنی هەرێم و بەغداد، دەستپێکێکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، هەروەها هیچ کێشەیەک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نەماوە.

وتیشی، لیستی مووچەی مانگەکانی دیکە ئامادەیە و ئەگەر حکومەتی عێراق پابەندبێت بەو بڕیارەی داویەتی، نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان روونە و سەرجەم پرۆژەکان لەسەر ئەو داهاتە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share