سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق، پاشان وەزارەتی دارایی نووسراوێک بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەنێرێت تاوەکو ئەو بڕەپارەیەی کە دیاریکراوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
وتیشی، “جێبەجێکردنی ئەم رێکارانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەیوەستە بەوەی هەرێم زووتر 120 ملیاری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینیدەکرێت یەکشەممە تاوەکو سێشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوت بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم”.