رووداوێکی دیکە لە کفری روویدا

بەیانی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتیی بە رەگەز عەرەب لە ماڵەکەی خۆیاندا لە قەزای کفری بوونە قوربانی.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتیی بە رەگەز عەرەب لە ماڵەکەی خۆیاندا لە قەزای کفری کوژران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێندە نابێت لە رووداوەکە ئاگادارکراوینەتەوە، تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەکانمان دەستیپێکردووە”.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە پەیوەندی بە کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە هەیە یاخود نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share