یەکێک لە بریندارەکانی ئاگرەکەی پێنجوێن گیانیلەدەستدا

یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانەی لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی پێنجوێن برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئالان یوسف ئەو گەنجە خۆبەخشەی لە ئاگرەکەی سنووری ژمارەیەک لە گوندەکانی پێنجوێن برینداربوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئالان عەلی، لەدایکبووی ساڵی 2000 بوو، پیشەی ژینگەپارێز بوو، دوای ئەوە مانگی رابردوو ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا و مەسۆ لە پێنجوێن کەوتەوە، وەک خۆبەخش بەشداریی لە کوژاندنەوەیدا کرد و لەگەڵ گەنجێکی دیکەی خۆبەخشدا برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
Total
0
Share