خالید شوانی: بافڵ جەلال تاڵەبانی رێککەوتنی هەرێم و بەغدادی هێنایەکایەوە

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، کێشەکانی نێوان عیراق و هەرێم نزیک بوو بگاتە بنبەست، بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتنی هەرێم و بەغدادی هێنایەکایەوە.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، پاش کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، رێککەوتن لەبارەی مووچە و داهاتی نانەوتییەوە هاتەکایەوە.

وتیشی، پێویستمان بە رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانییە بۆ نێوەندگیریی هەرێم و بەغداد و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share