سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بۆ ناردنی پارەی مووچە چاوەڕێی بەغدادن و رێکارەکانیش چەند رۆژێکی دیکە دەخایەنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادەکراوە و چاوەڕێن بەغداد پارەی مووچەی ئەو مانگە بنێرێت، بەڵام چەند رێکارێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ماون و چەند رۆژێکی پێدەچێت.
وتیشی، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.