ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە رۆژی رابردوو 35 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.
بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 62 دۆلار و 10 سەنتە، 24 سەنت دابەزیوە.
بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، زیادبوون و گەڕانەوەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لەڕێگەی سۆمۆوە، یەکێکە لە هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی نەوت.