کاروان یاروەیس: رێککەوتنی هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت یەک واژووی ماوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت، کۆتاییهاتوون و یەک واژووی ماوە.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکان ئامادەیە و تەنیا واژووی هەر سێ لایەنەکەی ماوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، رێککەوتنەکە لە بەغداد واژووبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرفتی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق دەربارەی دیاریکردنی دادگایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان لە نێوان دادگای بەریتانیا و دادگای عێراق، کۆتاییهاتووە و هەردوولا لەسەر دادگای پاریسی نێودەوڵەتی رێککەوتوون.

دەشڵێت، روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت چارەسەر نییە و کۆتایی بە کێشەکان نەهێناوە، بەڵکو دەرفەتێکی دیکەی داوەتە هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی داهاتی نانەوتی لە رێگەی گفتوگۆوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share