کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، هەروەها پلەی گەرمی یەک پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبیت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو:

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share