سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە کۆبوونەوەکە بەپێی ئەو پلانەی کە هەیە ئەمڕۆ لە بەغداد بەڕێوەبچێت و باس لە دواخستنی نەکراوە، کۆبوونەکەوە لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئەو تێبینی و ئاستەنگانەی لەبارەی پرس و دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەنێوان هەرسێ لا-دا هەیە، چارەسەربکرێن.

وتیشی، پاش واژووکردنی رێککەوتنەکە لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیاوە، دەستپێدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share