لە سنووری کەرکوک تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیرکرا

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە سنووری پارێزگای کەرکوک توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.

پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عیراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت کە پێشینەی کاری هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدە و دواتریش رێکخراوی تیرۆرستی داعـ.ـش و هەتا کاتی دەستگیرکردنی کاری لۆجیستی و دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو رێکخراوە کردووە.

لە ئێستادا تۆمەتباری داواکراو رادەستی یاسا کراوە بە مەبەستی سزادانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share