بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوو بکرێت، سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت ،”لەمێژە ئامادەکارییەکانمان بۆ هەناردەکردنی تەواوکردووە”.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کۆمپانیای نەوتی باکوور کۆمپانیایەکی جێبەجێکارە، هەر کاتێک لەلایەنی پەیوەندیدارەوە داوای لێبکرێت هەناردەی نەوت بۆ تورکیا دەستپێبکات بڕیارەکە جێبەجێدەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمپانیاکە وێستگەیەکی لە زاخۆ هەیە، کە لەوێوە پێوانەی ئەو نەوتە دەکرێت کە هەناردەدەکرێت، لەمێژە لەوێوە ئامادەکاریی کراوە و هەر کاتێک بڕیاری دەستکردن بە هەناردەی نەوتیان بەدەستبگات جێبەجێیدەکەن”.