سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت

بەمەبەستی بەشداریکردن له کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له نیویۆرک، سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی 80ی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتی وەفدێک دەکات کە پێکهاتوون لە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و کۆمەڵێک لێپرسراوی باڵای دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share