حەج و عەمرە خوازیارانی ئەنجامدانی حەج ئاگاداردەکاتەوە لە ئەنجامدانی تیروپشک

دەستەی حەج و عەمرە خوازیارانی ئەنجامدانی حەج ئاگاداردەکاتەوە بۆ ساڵانی داهاتوو سەبارەت بە ئەنجامدانی تیروپشک و راشیدەگەیەنێت ئەوانەی ناویان دەرچووە دەبێت پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا بکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لە تیروپشکی ئەنجامدانی حەجدا هاتووەوە بۆ ساڵی داهاتوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، هۆکارەکەی بۆ پێداچوونەوە بۆ داتاکان و نوێکردنەوەی زانیارییەکانیانە بۆ ئامادەکاری لە وەرزی داهاتووی حەجدا.

بەپێی ئاگادارییەکەی دەستەی حەج و عەمرە تیروپشک بۆ ساڵانی داهاتووی ئەو ناوانە دەکرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج بەجێبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمان کەسوکاری ئەنفالکراوان ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكاتەوە ئەوانەی خوازیارن سكاڵا لە دژی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد…
Total
0
Share