هێرشێکی بەرفراوانی ئەلیکترۆنی کرایە سەر کۆمەڵێک فرۆکەخانەی ئەوروپا

هێرشێکی بەرفراوانی ئەلیکترۆنی کرایە سەری کۆمەڵێک فڕۆکەخانەی گەورەی ئەوروپا و بەهۆیەوە چەندین گەشت دواخران و هەڵوەشێندرانەوە.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی رایگەیاند، هێرشێکی گەورە و بەرفراوانی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر سیستمەکانی پشکنین و بارکردنی کۆمەڵێک فڕۆکەخانەی گەورە لە ئەوروپا وەک فڕۆکەخانەکانی لەندەن، بڕۆکسل و بەرلین، بەهۆیەوە کێشەی تەکنیکی لەو فڕۆکەخانانەدا دروستبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانەوە چەندین گەشت دواکەوتوون یان هەڵوەشاونەتەوە، کێشەشیان بۆ چەندین فڕۆکە دروستکردووە کە هێشتا لە ئاسماندان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
Total
0
Share