بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە فۆرمی ئەلیکترۆنیی مامەڵەی مۆڵەت، بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی مامەڵەی بەشی مۆڵەت، هیچ رێکەوتی بەسەرچوونی لەسەر نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە، هەرکات هاوڵاتییەکە بیەوێت، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەشی مۆڵەت بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.