وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە 44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 11ی ئەمشەو بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، 44 هاوڵاتیی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، 9 هاوڵاتیی لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەکاندان، 35 هاوڵاتییش پاش وەرگرتنی چارەسەرە تەندروستییەکان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.