رۆیتەرز: عێراق نەیتوانی رەزامەندیی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان

بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عێراق ویستی ئەوەی هەبووە لە رێگەی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان بە خاکی ئێراندا کێشەی کەمی کارەبا چارەسەربکات، بەڵام بەهۆی گوشار و نارازیبوونی ئەمریکا، پەشیمان بووەتەوە و پێویستە بەدوای جێگرەوەی دیکەدا بگەڕێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق ساڵانە پێویستی بە سێ ملیار پێ سێجا غاز هەیە بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی، کێڵگەی غازی کۆرمۆریش باشترین کێڵگەی گازی سروشتییە لە تەواوی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئەمریكا: لە شەش مانگدا داعش دەتوانێت هێرش بکاتە سەر بەرژوەندییەكانمان لە ئەفغانستان

جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا ڕەنگە بتوانێت هێرشبكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. ئاژانسی ڕۆیتەرز…
Total
0
Share