شارەزایەکی کەشناسیی: لە رۆژی هەینییەوە هەست بە کەشی پاییزە دەکرێت

شارەزایەکی کەشناسیی رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە بارستە هەوایەکی سارد و وشک روو لە ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەکات و هەست بە کەشی پاییزە دەکرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد، لە رۆژی هەینییەوە بارستە هەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتانی باکووری رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە دەگاتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ئەنجامدا لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ خوار ئاستی ئاسایی دادەبەزێت، بەشێوەیەک لە رۆژدا هەست بە کەشێکی پاییزە دەکرێت و لە شەویشدا هەست بە سەرما دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بای باکووری رۆژهەڵات بە هەوایەکی وشک و ساردەوە بەخێرایی 15 تاوەکو 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەرین بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی، لە ئەنجامیشدا لەو ناوچانەدا لە شەودا هەست بە سەرمایەکی زۆر دەکرێت و، کاریگەریەکانی تاوەکو چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share