ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “ناتوانین بڵێین ئەمساڵ مووچە نافەوتێت”.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ناتوانین بڵێین ئەمساڵ مووچە نافەوتێت، چونکە ئەگەر رێککەوتنیش بکرێت بڕواناکەم سەرجەم مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ دابەشبکرێن.
دەشڵێت، ئەمساڵ کەمتر لە سێ مانگی ماوە و شەش مووچەش دابەشنەکراوە، ئایا دەتواندرێت هەموو17-18رۆژ جارێک مووچەیەک دابەشبکرێت؟ بە بڕوای من ئەوە زۆر ئەستەمە.