کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتاییهات و سبەینێ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت بە مەبەستی تاووتوێکردن و پێشکەشکردنی بۆچوونی رەسمیی خۆی، سەبارەت بەو راپۆرتەی کە لەلایەن لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەکراوە، کۆببێتەوە.
چاوەڕوانی دەرئەنجامی کاریگەری کۆبوونەوەکە دەکرێت لەسەر بڕیارەکانی داهاتووی حکومەتی عێراق.