ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دێتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو رۆژ لەمەوبەر گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبیدا کۆبووەوە، پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ گەلی عێراق پیشاندا بەمەبەستی دەرچوون لە قەیرانەکان.

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

گۆتێرێش دوێنێ سەرەڕای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان سەردانی چەند شوێنێکی گرنگ و مێژوویی عێراقی کرد و باسی لە کۆنی و شارستانییەتی مەزنی عێراق کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن وردەكاریی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رووندەكاتەوە

كۆمسیۆن وادەی كردنەوە و داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان و وردەكارییەكانی دیكەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رووندەكاتەوە. ئەلحەسەن قەباس، ئەندامی…
Total
0
Share