دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی من، هێرشی دووەمیان بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامدا.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social نووسیویەتی، لە هێرشەکەدا چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کراونەتە ئامانج کە کاری قاچاغچیەتییان دەکرد لەناو زەریای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤێنزوێلا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو هێرشەوە، سێ “تیرۆریست” کوژران و هیچ زیانێکیش بەر هێزەکانمان نەکەوت.