سودانی و وەزیرە کوردەکان لە قەتەر لەبارەی مووچەوە کۆدەبنەوە

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرە کوردەکان لە قەتەر لەبارەی مووچەوە کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی مووچە، داهاتی نانەوتی و رێککەوتنی هەرێم و بەغداد، تاوتوێدەکرێت.

پاش پێشکەشکردنی وتاری عێراق لە لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، محەمەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و سبەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کاری پێناکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کە وتبووی خەڵکی رەسەنی…
Total
0
Share