حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چەند بڕیارێک بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە دەرکرا.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، بڕیاردرا بە یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە رووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و رێنماییە داراییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری رێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا، بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.