سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هیچ پاساوێک نییە بۆ هێرشی ناڕەوای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و داواش لە حکومەت دەکات بە هەمان پێوەری هەولێر مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات.

رێواز فایەق لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “ھیچ پاساوێک نیە بۆ ھێرشی ناڕەوای سەر فڕۆکەخانەی مەدەنیی سلێمانی، وەک چۆن ھەموو ھێرشەکانی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر ناڕەوابوون”.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، شەرمەزاری بۆ ئەنجامدەرانی ھێرشەکە و ھەرکەس ھێرشەکە بە ڕەوا دەبینێت.

جەختیکردووەتەوە، “حکومەتیش واجبیەتی بە ھەمان پێوەر مامەڵە لەگەڵ ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆیە -سماقوڵی نزیک بەنداوەکە، ئۆتۆمیلێک لە جۆری لاندکرۆز  بەهۆی خێرایی…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابوری: روسیا وەبەرهێنان لە نەوتی هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە

شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، روسیا بەنیازی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنانی نەوتدا. سیمۆن واتکینس، سەرمایەدار و…
Total
0
Share