لە رووداوێکی نامۆدا لە پاکستان، زاوایەک لە رۆژی هاوسەرگیریکردنەکەیدا خۆی ون دەکات و ناتوانرێت بدۆزرێتەوە.
میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی کۆرانچی سەر بە شاری کەراچی، بڕیاربووە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای ئەوەی زاوا لە ماڵەوە بەرەو ئارایشتگا چووە بۆ بینینی بووک و چوونیان بۆ شوێنی ئاهەنگەکە لە چاو ونبووە و هیچ کەسێک نەیبینیوەتەوە.
برای زاواکە ئاشکرایکردووە، براکەی لەماڵەوە مۆبایلەکەی جێهێشتووە و پاشان بەرەو ئارایشتگاکە بەڕێکەوتووە، لەو کاتەوە نەبینراوەتەوە و هیچ کەسێک زانیاری لەبارەوە نەبووە.
پۆلیسی ناوچەکە باسیلەوەکردووە، راپۆرتی ونبوونی زاواکەیان بەدەستگەیشتووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، نەیویستووە ئەو هاوسەرگیرییە بکات و لە ترساندا خۆی حەشارداوە.