بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێکی تێکەڵبوونی نەوت بە ئاوی خواردنەوە نییە و هیچ کەسێکیش لەو بارەیەوە ئاگاداری نەکردوونەتەوە.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەبارەت بە دەنگۆی تێکەڵبوونی نەوت بە ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان، دوورن لە راستییەوە هیچ حاڵەتێكی لەو شێوەیەمان نییە و کەسیش ئاگاداری نەکردووینەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر حاڵەتێكی لەو بابەتە هەبێت، ئێمە تیمی پسپۆڕی خۆمان دەنێرینە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەکەین و چارەسەری دەکەین.