وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیب

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەیشتە تەلئەبیب و لەبارەی هێرشەکان لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوانیاندا، باس لە کۆتا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل دەکرێت.

هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر وەفدێکی دانوستانکاری بزوتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share